سەبارەت به ئێمه

له گەڵ ڕێز و سڵاو

ئەمن “سید عباس حق­پرست” داهێنەری 15 بتونی نوێ، بۆ نموونه بتونی زۆر سووک زۆر پایەدار، پێنج مەداڵیای جیهانی ئۆلۆمپیادی زانستی داهێنانی جیهانی و دۆکتۆرای پێکهاتە، پێشنیارم بۆ ئێوە ترخان کردنی سرمایەی پڕ سوودە.

نیگارکێشی و وەڕێخستنی خەتی بەرهەم هێنانی بەردی دەست ساز، سێمێنت پلاست، مووزاییکی ‌ڤیبرەیی، مووزاییکی پۆلیمێری، خشتە بتونیه ڕەنگاورەنگەکان و کرته له پێش­دا سازکراوە بتونیەکان به شێوەی دەست­ساز و نیمه دەست­ساز و ئوتؤمات، به تەکنۆلۆژی پێشکەوتووی بتونی.

درووست کردنی چەشنە ئامێرەکانی بەرهەم هێنانی بتون و بەردی دەست­ساز و تێکەڵکەری چەشنەکانی بتون، به تایبەت بتونی زۆر پایەدار، خۆپەستواو بوو، بتونی سووک و بتونی کەڵتەکی.

درووست کردنی تێکەڵکەر بۆ بتونی ڕیشاڵی و ڕەنگاوڕەنگ له پێوەری جۆربەجۆر به هاوجۆشەکانی دژ به لێک سوین.

درووست کردنی چەشنەکانی مێزی ڤیبرەی جووڵاو تایبەتی قاڵبه لاستیکیەکان و ABS.

بەرهەم هێنانی چەشنەکانی قاڵبه­کانی ABS و لاستیکی و پولیمێری تایبەت به بەرهەم هێنانی بەردی دەست­ساز و مووزاییکی پولیمێری و کەرتەکانی قەراخی شەقام و دەوری باخچە.

سەبارەت به بەردی دەست ساز زۆرتر بزانن.

بۆچی ئێمە

ئەزموون له پاڵ زانستەوە

ئەو ئامێرە کە له کارگەی ئێمه درووست ئەبێ، پێش له هەموو شتێ له نەرم ئامێرەکان­دا کۆپی دەکرێ و خاڵە لاوازەکانی له ناو دەبەن و ئینجا له لایەن ئەو وەستاکارانەی له دەرەوەی وڵات فێربوون درووست دەکرێ.

ئەزموونی زۆر له درووست کردن­دا

بۆ درووست کردنی به قازانجی ئامێرەکان ئەزموونی زۆر له شێوەی درووست کردندا پێویستە. بۆ نموونه مێزی ڤیبرە ئەبێ به جۆری درووست بێ که ڕادەی لەرینەوە له هەموو جێگای ئامێرەکه­دا له یەک ئاستا بێ.

هاوجۆشی تایبەت

بۆ درووست کردنی هەر ئامێرێ به له بەر چاو گرتنی بارودۆخی جۆربەجۆری ئەو ئامێرە، ئالیاژی به خۆی به کار دێنن. بۆ نموونه ئامێری تێکەڵکەر یان میکسێر کاتێ که چیمەنتۆ و لم پێکەوە تێکەڵ دەبن وێنەی سماتە کار دەکات و پێوێستی به هاوجۆشی دژ به لێک سوینه و ئیلکترۆدی تایبەت به خۆی دەوێ.

کومپانیای زانست بناغەی “سەبوک سازانی زەڕین نەخش” وەکوو کۆڕی ئەندازیاری ئاوەدانی و دروست کردنی کەلووپەلی بینا، جگه له چالاکیەکانی نێو وڵات، پڕۆژه ئاوەدانیەکانی دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوە دەبات. بۆ ئەم مەبەستە به پشت بەستن به زانست، دەستکەوتە توێژینەوەییەکان و 15 داهێنانی تۆمار کراو له بواری بتون، هەنگاوێکی کاریگەری بەرەو بەرزکردنەوەی چۆنیەتی درووست کردن و له هەمان حاڵدا به قازانج بوونی پڕۆژه و له بەرچاو گرتنی تێبینییه ژینگەییکاندا هەڵدەگرێ. بۆ نموونه وێنە و فیلمه هەڵگیراوەکان له یەکێک له پڕۆژەکانی له حاڵی درووست کردن له وڵاتی ئیسپانیا پیشان دراوه.